چونی هاووڵاتییانی عیراقی بە ئۆتۆمبێلی خۆیانەوەوە بۆ ئێران رادەگیرێت
بڵند
١٩ی شوباتی ٢٠٢٦
بە بڕیاری نوێ هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی ئێران بکەن و راگرتنەکە بەردەوامدەبێت تا رێنمای نوێ و میکانیزم نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە.
هەریەکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران هاووڵاتییان و گەشتیاران، ئاگاداردەکەنەوە ،کە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین، لە رۆژی (1-3-2026)وە رۆشتن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت کردن بۆ وەلاتی ئێران رادەگیرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم راگرتنە بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێ کردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانە.
راشیانگەیاندوە، لەکاتی کردنەوەی گەشت کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی و هەر رێنمایی و بڕیارێک لەو بارەیەوە بەزوترین کات هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە.



