کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو؛ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
راهۆز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/19):
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات. هەروەها ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەکانی گەرما بەگشتی (2 بۆ 4) پلە نزم دەبنەوە.
کەشی سبەی هەینی (2026/2/20):
ئاسمان بەگشتی تەنکە هەور دەبێت و پاشان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بە (1 بۆ 2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.



