ئاسایش رونکردنەوە لەسەر روداوەکەی نزیک بازگەی کەڵەوانان دەدات
راهۆز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو روداوەی ئەمشەو لە نزیک بازگەی كەڵەوانان رویدا، روداوێکی هاتووچۆی ئاسایی بووە و پەیوەندی بە هیچ بابەتێکی ئەمنییەوە نەبووە.
عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "لاندکرۆزەری درع" وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە گڕی گرتووە. ئاشکراشی کرد کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو سەرنشین هەبوون، بەداخەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
ئەم رونکردنەوەیەی ئاسایش دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی جیاواز لەسەر تەقینەوە یان روداوێکی ئەمنی لەو ناوچەیە بڵاوکرابووەوە، بەڵام وتەبێژی دەزگاکە جەختی کردەوە کە تەنیا روداوێکی هاتووچۆ بووە.



