کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو روداوەی ئەمشەو لە بازگەی کەڵەوانان رویداوە، پەیوەندی بە هیچ کردەوەیەکی ئەمنییەوە نییە و تەنها روداوێکی هاتوچۆ بووە.

وتەبێژی ئاسایش رونیکردەوە، هۆکاری دەنگی تەقینەوەکان ئەوە بووە کە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا هەندێک فیشەک و تەقەمەنی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، تەقیونەتەوە.

راشیگەیاند، تیمەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە کە روداوەکە سروشتییە. لە ئێستاشدا یەکێک لە بریندارەکان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.