ئاسایش باندێکی بازرگانیی چەکی لە تەوێڵە دەستگیر کرد
راهۆز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور توانیویانە باندێکی بازرگانیی چەک و تەقەمەنی لە شارەدێی تەوێڵە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەکدا بگرن.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش، پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەم باندە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و چاودێرییەکی وردی مەیدانی هاتووە، کە لە ئەنجامدا رۆژی 16ـی شوباتی 2026 سێ بازرگانی چەک لە سنووری تەوێڵە دەستگیر کراون. لەم چالاكییەدا دەست بەسەر 50 دەمانچەدا گیراوە کە تۆمەتباران بە نیازبوون مامەڵەی پێوە بکەن.
لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 13 لە یاسای چەک راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە تا ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرانبەر بگیرێتە بەر.



