بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت شەش تۆمەتباری ژنیان دەستگیر کردووە کە لەسەر رێگای سەرەکیی سلێمانی-عەربەت بوبوونە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتیان.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک هاووڵاتی گلەیی و نیگەرانییان دەربڕیوە لە بڵاوبوونەوەی ئەو ژنانە بە شێوەیەکی نەشیاو لە نزیک عەلوەی سلێمانی. تۆمەتبارەکان تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 36 ساڵیدایە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوە و رێکاری یاسایی پێویست بەرانبەر تۆمەتباران گیراوەتە بەر.