ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا رێککەوتنێک ئیمزا دەکات
سام
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا رێککەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی لە عیراق ئەمزا دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening".
ئاسیاسێڵ لەڕێگەی باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لە عیراق رێککەوتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening" راگەیاند، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو لایەنە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندنی باڵا و پڕچەککردنی گەنجانی عیراق و بنیاتنانی سەرکردەی کاریگەر لە داهاتوودا.
ئامانج لەم پڕۆژە هاوبەشە پشتگیریکردنی خوێندکارانی عیراقی خوێندنی باڵایە بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندن لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چیڤنینگ؛ کە یەکێکە لە کۆنترین پڕۆگرامەکانی سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیا و فۆکەس دەخاتە سەر ئامادەکردنی کەسانی خاوەن لێهاتوویی باڵا لە وڵاتەکانی خۆیان.
ئەم رێککەوتنە لەگەڵ دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت کە بریتییە لە وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی پەروەردەیی و گەشەپێدان. ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ناوازە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کارایی سەرمایەی مرۆیی و پڕکردنەوەی کەموکورتی لە کارامەیی پسپۆڕییە گرنگەکاندا، هەروەها خوێندکارانی عیراق بە تۆڕی جیهانی چیڤنینگەوە دەبەستێتەوە کە زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرچووی زیاتر لە ١٦٠ وڵات لەخۆدەگرێت، لەوانەش سەرۆکی دەوڵەت و پسپۆڕان.
بەم هەنگاوەش بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی بەردەم گەنجان و فراوانکردنی ئاسۆی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاسیاسێڵ دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی گەنجان و بەستنەوەیان بە تۆڕە جیهانییەکانی شارەزایی و سەرکردایەتی، کە لە ئەنجامدا سوود بە کۆمەڵگە بە گشتی و گەشەپێدانی دەگەیەنێت.
هەروەها عامر سەناع، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە رایگەیاند، "ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارامەیی عیراقییەکان و دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام لە بەردەم گەنجاندا. ڕۆڵی پێشەنگیمان لە عیراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و پشتگیریکردنی دەرفەتە گرنگەکانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، کە یەکێکە لە پرۆگرامە جیهانییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا".
هەروەها عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق رایگەیاند: خۆشحاڵین بە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق نوێنەرایەتی دەکات لە رێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا. ئەم هاوکارییە رەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجانی عیراق و پاڵپشتیکردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو. بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی عیراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەکان لە بەردەم خوێندکارە بەتوانا عێراقییەکان فراوان دەکەین بۆ ئەوەی خوێندنێکی کوالیتی بەرز لە بەریتانیا بەدەستبهێنن و پەیوەندی بە تۆڕێکی جیهانییەوە بکەن کە زیاتر لە ٦٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی تێدایە. ئەم پڕۆژە هاوبەشە تیشک دەخاتە سەر ئەو رۆڵە گرنگەی کە کەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لە پەرەپێدانی پەروەردە و پشتگیریکردنی داهێنان و بەهێزکردنی سەرمایەی مرۆیی لە عیراقدا. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە دەکەین کە ئەم خوێندکارانە لەسەر کۆمەڵگاکانیان و لەسەر داهاتووی عیراقیان دەبێت.



