بەبۆنەی بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و رێکخەری گشتییەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ هیوادارین رێکخستنەوە و پەرەپێدانی گۆڕان ببێتە مایەی پتەوکردنی بەشداری کاراتان لە پرۆسەی سیاسی وڵات و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتیتان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

 

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان 

بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنفرانسی بزوتنەوەکەتان، بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و ڕێکخەری گشتییەوە ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم هەڵسوراوانی و لایەنگرانی بزوتنەوەکەتان دەکەین، هیوادارین ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی گۆڕان ببێتە مایەی پتەوکردنی بەشداری کاراتان لە پرۆسەی سیاسی وڵات و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتیتان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمانە خۆشەویستەکەمان.

جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن.

 

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

18-2-2026