کەشناسی؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت و باران نابارێت
بڵند
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدولکەریم
کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت بە گشتی و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، رۆژی پێنجشەممە، باران نابارێت و پلەکانی گەرما بەهۆی بارسەت هەوایەکەوە چوار بۆ شەش پلە نزمدەبنەوە .
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکان باران بارینی تێدا نییە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ نیمچە هەور، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانکی کەم هەیە.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە، ئاماژەی بەوەکراوە، ئەمڕۆ نزیک دەبێت لە تۆمارکاروەکانی دوێنێ و رۆژی پێنجشەممەش، بەهۆی بارستە هەوایەکەوە کەڕوو لە ناوچەکە دەکات پێشبینی دەکەن چوار بۆ شەش پلە نزمببێتەوە.
پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرماش بۆ رۆژی پێنجشەممە بەم شێوەیەیە؛
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی



