بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان.
هیوادارم ئەم مانگە پیرۆزە هاندەرمان بێت تاوەکو بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ بەهێزترکردنی پێکەوەیی و برایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکانمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

خوای گەورە گەلەکەمان بپارێزێت، رۆژوو، نوێژ و نزای هەموو لایەک قبوڵ بکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان