مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان دەکات
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکەین و ئومێدەوارین ئەم مانگە خێر و خۆشی و ئاوەدانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت". مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هیوای خواستووە ئەم مانگە ببێتە مایەی پتەوکردنی گیانی برایەتی و سەقامگیریی ئارامی بۆ وڵاتەکەمان.
هەروەها لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، "هیوادارین گشت نزا و پەرستن و نوێژ و تاعەتی ئەم مانگە پیرۆزە لە هەمووان قبووڵ بێت".



