ئەمڕۆ لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

مەریوان عەبدوڵا پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق تاوتوێ کرا و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هاوکات شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدەكەی یەكێتی باسمان لە رەوشی هەرێم و بژێوی خەڵك كرد، هەروەها بەزوترین كات لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنێكی نوسراومان دەبێت.

وتیشی، رێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتی لەسەر شێوازی حوكمڕانی دەبێت لە هەرێم و پشتیوانی لە كاندیدی یەكێتی دەكەین بۆ سەرۆك كۆماری عیراق.