هاتوچۆی سلێمانی: دوو کامێرای چاودێری خێرایی دەکەونەکار
محەمەد رزگار
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦
لە رۆژی یەکشەممەوە لە شەقامی هەواری شار دوو کامێرای چاودێری خێرایی دەکەونەکار و هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت؛ ئامانج لە دانانی ئەو کامێرانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ، لە رۆژی یەکشەممە 22/2/2026 دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی "هەواری شار" لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستە چالاک دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریکراو بن کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە.



