بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها لە کاتەکانی شەودا لە زۆربەی ناوچەکان، نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات تا کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان  نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوریەکان، ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە کاتەکانی بەیانی زوودا هەیە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەگشتی دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی