ئەمڕۆ لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە .

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی گشتی سیاسی و پێشهاتە ناوچەییەکان، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عیراق تاوتوێ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا  لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا تەوەررێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.