وەزارەتی پەروەردە بۆ یەکەمین جار پێشانگەی پڕۆژەکانی قوتابیان دەکاتەوە
راهۆز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ یەکەمین جار پێشانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەکانی قوتابیان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بکاتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی پەروەردە گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردووە و داوا دەکات رەچاوی ناوەرۆکەکەی بکەن. ئاماژە بەوەش دراوە، کە پێویستە قوتابخانەکان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە فۆرمی تایبەت بە پڕۆژەکان پڕ بکەنەوە و بۆ وەزارەتی بنێرنەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی وەزارەتە بە داهێنان و پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی قوتابیان، تاوەکو لە ڕێگەی ئەم پێشانگەیەوە پڕۆژەکانیان نمایش بکرێت.



