پۆلیسی ژینگەی سلێمانی: 70بنەداری بەڕوو براونەتەوە و تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا
بڵند
١٥ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە لە سنوری گوندی (قەمچوغەی کۆن )لە قەزای دوکان، دەستیان گرتوە بەسەر 70 بنەداری بەڕوو، کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵدایە .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت؛ دوای ئاگادارکردنەوەیان لە برینەوەی دار، دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بۆ شوێنی روداوەکە .
ئاماژەیان بەوەشکردوە، دوای بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن و بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دارە بڕاوەکان دەرچوو ە
هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەر روداوەکە کراوەتەوە بەمەبەستی رێکاری یاسای دژی تاوانبارەکە.



