شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرەیدون وەلی، غەمباربووم
١٤ی شوباتی ٢٠٢٦
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند فەرەیدون وەلی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "جێی داخە ئەم ئازیزە بەهرەمەندانەی بواری هونەری میللی بە کۆچی ناوادەیان لە سۆز و ئاوازی دەنگە زوڵاڵەکانیان بێبەشمان دەکەن".
دەقی پەیامەکە...
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرەیدون وەلی، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و سەرجەم هونەرمەندان ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
جێی داخە ئەم ئازیزە بەهرەمەندانەی بواری هونەری میللی بەکۆچی ناوادەیان لە سۆز و ئاوازی دەنگە زوڵاڵەکانیان بێبەشمان دەکەن و دەبنە یادگاری.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد



