مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە روداوەکانی رابردودا پابەندبونی راستەوخۆ و شەخسيیان لە سەرۆکی فەڕەنسا بەدیكردوە  لە هەوڵەکانی بۆ ئاگربەست و هێوركردنەوەی توندوتیژیەکان لە سوریا .

عەبدی نوسیویەتی؛  شەرەفی ئەوەم هەبوو لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، چاوم بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی کۆماری فەرەنسا بکەوێت و  پابەندبوونی راستەوخۆ و شەخسی ئەومان بەدیكرد لە هەوڵەکانی ئاگربەست و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی هێوركردنەوەی توندوتیژی لە سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆڵی سەرۆکی فەرەنسا بەزردەنرخێنن و پێزانینیان هەیە  بۆ ئەو هەڵوێستە پتەوەی فەڕەنسا لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریادا.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، مەزڵوم عەبدی نوسیویەتی؛ ئەوان لە بەردەوامیی رۆڵی ئەرێنی فەرەنسا دەڕوانین لەم قۆناغە یەكلاكەرەوەدا، بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەکانیان و گەلەکەیان بۆ پاراستنی ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری لە سەرتاسەری سوریادا.