دیداری کەزی؛ هەنگاوێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی خانمان لە زانکۆکاندا
بڵند
١٤ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای کچە ئەکادیمییەکان و خانمان لە ناوەندە زانستییەکاندا، "دیداری کەزی بۆ خانمانی ئەکادیمی" رێکدەخات.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، دیدارەکە بە چاودێری د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و بە بەشداریی فراوانی خانمانی زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى رۆڵى خانمان لە سەرکردایەتیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و پرۆسەی بنیادنانی کارامەیی و داهێنان، هەروەها رۆڵىان لە بوارى توێژینەوە و پەرەپێدان.
بڕیارە لە دیدارەکەدا راسپاردەو پێشنیازەکان لە دوتوێى درافتێک ئامادە بکرێت و دەکرێتە بنەمایەک بۆ ریفۆرمی سیاسەتی گشتی لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری رۆڵ و کاریگەری خانمان لە ناو زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.



