کەشناسی هەرێم: لێزمەباران دەبارێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
محەمەد رزگار
١٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، لێزمەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورە بروسکە دەبێت، هەروەها ئەگەری دروستبونی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەتی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و باشوری پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێک کاتدا بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
کەشناسی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تـا 2 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی



