پەرلەمانی پورتوگال بڕیارنامەیەكی سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرد، داوای ئاگربەشتێكی كاریگەر و چالاككردنی میكانیزمی دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ پاراستنی گەلی كورد دەكات.

پەرلەمانی پورتوگال بە كۆی دەنگ بڕیارنامەیەكی سەبارەت بە پاراستنی كورد لە رۆژئاوای پەسەندكرد، لە بڕیارنامەكەدا داوا لە حكومەتی ئەو وڵاتەكراوە هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی گەلی كورد و داكۆكی لە مافە مرۆییەكانی. بڕیارنامەكە لە چوار خاڵ پێكهاتووە و ئاڕاستەی حكومەتی پرتوگال كراوە و داوای چاودێریكردنی رەوشی مرۆیی باكوری سوریا و ناوچە كوردستانییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، هەروەها داوای چالاككردنی میكانیزمی دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ پشتیوانی و پاراستنی گەلی كوردستان و هەوڵدان بۆ ئاگربەستێكی كاریگەر دەكات.

هاوكات لە كۆبونەوەی پەرلەمانی پورتوگالدا باس لەوەكراوە، پێویستە ئەوروپا سوپاسی كورد بكات كە رێگری لە پەلامارەكانكردووە، ئەو بڕیارنامەیەش بە هەنگاوێكی نوێ دادەنرێت بەرەو زیادكردنی پشتیوانی دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ گەلی كورد لەسەر ئاستی ئەوروپا.