وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەینێ شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆدایە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو موچەخۆرانەی کە تا ئێستا موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە سبەینێ دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها موچەی ئەو فەرمانبەرو موچەخۆرانە خەرج ناکرێت کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردۆتەوە یاخوود کارتی بانکیان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.