نوێنەری قوباد تاڵەبانی لە وڵاتی سوید سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر خەباتی مام ئەحمەدی دادی کرد
١٣ی شوباتی ٢٠٢٦
لەدرێژەی کارو چالاکی و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرە دێرینەکان لە دەرەوەی وڵات ، ئارام قزلەری نوێنەری تایبەتی قوباد تاڵەبانی ، لە وڵاتی سوید بەیاوەری هەڤاڵان رێبوار سەلام لێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی سوید و ئاری شێخ نوری تێکۆشەرو رێکخستنی دێرین و محەمەد جیهاد تێکۆشەری دێرین ئەندامی دەستەی پێشمەرگە دێرینەکان .
سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک خەباتی مام ئەحمەدی دادی کردو سڵاوو رێزو خۆشەویستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی پێڕاگەیاندن ..
لەبەرانبەردا وێڕای پێشوازی گەرم و میوانداری ،کاک خەبات و خانەوادە بەڕێزەکەیان زۆر خۆشحاڵ بوون بەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە.
خەبات مام ئەحمەدی دادی کەلە هەڕەتی لاویدا ساڵی 1978 بوەتە پێشمەرگە و سەرەتا لە هەرێمی سێ دەبێتە پێشمەرگە و پاش ماوەیەک دەگوێزرێتەوە بۆ سەرکردایەتی و لە کەرتی چوار جێگیربووە و لە ساڵی 1979 چوەتە سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و دەبێتە پێشمەرگەی دەستەی پارێزگاری ، تا ساڵی 1992 لە بازنەی دەستەی پارێزگاری سەرۆک مام جەلال بوەو جێگەی متمانەی مام بووە .
خەبات، کوڕی مام ئەحمەدی دادی یە کە بەهۆی خزمایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵانی پەنجاکان تێکەڵاوی سیاسەت بووە و ساڵی 1964 لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی بووە و ماوەی 2 ساڵ چونەتە هەمەدان و یەکێک بوە لە دکتۆرەکانی شۆڕش .
مام ئەحمەدی دادی زۆر دۆست و باوەڕپێکرا و بووە لای سەرۆک مام جەلالی هەمیشە زیندوو، هەربۆیە کاک خەبات بۆ چرکەیەک سەرۆک مام جەلال دورنەکەوتۆتەوەو بۆ هەرکوێ چوبێت وەک سێبەر بەدوایەوە بوەو پارێزگاری لێ کردوە .
.
ساڵی 1998 کاک خەبات بەخێزانی دەچنە وڵاتی سوید و ئێستا لەوێ نیشتەجێبون و بەداخەوە ساڵی 2011 مام ئەحمەدی دادی لە سوید ژیانئاوایی کردو لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال تەرمەکەی دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بەرێوڕەسمێکی شایستە بەخاکی پیرۆزی کوردستانی دەسپێرن کە هەموو تەمەنی خۆی بە شۆڕش و کوردایەتی بەخشی..
ساڵی 1990 سەرۆک مام جەلال و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داخوازی (خاتو گوڵە کچی کاک عبدلرحمن چۆمانی ) دەکەن بۆ کاک خەبات وبەرهەمی ئەم هاوسەرگیری یە دووکچ و کوڕێکە وخێزانێکی بەختەوەر پێکەوە پێک دێنن و لە سوید دەژین..خۆشبەختانە (هەوری )کچە گەورەکەی زانکۆی تەواوکردوەو ماستەری هەیە و توێژەری کۆمەڵایەتی یە، کاکە (ئەریوان)کۆتا ساڵی خوێندنی زانکۆیەتی ،کچە بچوکەکەیان (ساوان)لە پۆلی 12 دەخوێنێ .
یەکێک لە شانازی یەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی کاک خەبات ئەوەیە لە ساڵی 1979 هەتا ساڵی 1992 جگە لەوەی پێشمەرگەی دەستەی پارێزگاری سەرۆک مام جەلال بوە ئەرکی کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری ژەمەکانی خواردنی پێسپێراوە بە هاوکاری دادە هێرۆ هەر دیاری و دەعوەت و خواردنێک بۆ سەرۆک مام جەلال هاتبێ بە فلتەری ئەماندا تێپەڕبوە ، چونکە چەند جارێک دەزگای هەواڵگری بەعس لە ڕێگای جیاجیاوە هەوڵی ژەهرخواردکردن و لەناوبردنی مامی هەمیشە زیندوی داوەو پیلانەکەیان سەرکەوتو نەبوە !..
کاک خەبات ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سویدە ولیوای خانەنشینی پێشمەرگەیە وهەروەک جاران دڵسۆزی یەکێتی و ڕێبازی سەرۆک مام



