شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی حەوت ملیار دینارە
محەمەد رزگار
١٣ی شوباتی ٢٠٢٦
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە نزیکەی لە حەوت ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، لە رۆژی 7ـی2ـی2026 تا 13ـی2ـی2026 داهاتی نانەوتی شەش ملیار و 788 ملیۆن دینار و 819 هەزار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی هەشت ملیار دینار داهات کەمی کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.



