کەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
١٣ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتیشدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تــا سێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی



