شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین  مام عەلی سۆفی، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە  ورایگەیاندوە، بە بیستنی کۆچی دوایی مام عەلی، پێشمەرگە کۆڵ نەدەرەکەی کاتی تەنگانە زۆر خەمبار بووم.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دوپاتیشیکردوەتەوە وەک ئەوەی (مام عەلی سۆفی) داوای لێ کردوە،  یەکێتی  دەپارێزێت  درێژەپێدەری رێبازی مام دەبێت.

 

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (مام عەلی سۆفی) بڵاودەکاتەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:

زۆر غەمباربووم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مام عەلی سۆفی ئەحمەد پێشمەرگەی ١٩٧٦ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جوامێری کوردایەتی و شۆڕشی نوێ.

مام عەلی پێشمەرگە کۆڵ نەدەرەکەی کاتی تەنگانە بەڵێن دەدەم وەک چۆن لە کاتی گرتنی ئەو وێنەیەدا داوات لێ کردم کە یەکێتی بپارێزم و ووتت هیوامان پێتە ، هەر وەک چۆن هیوای ئێوە و پشتیوانتان بووم ئاواش درێژەپێدەری رێبازی مام دەبم.

درێژە پێدەری رێگەی هەموو ئەوانە ئەبم کە کەم ژیان و کەڵ ژیان ، ئەوانەی بە شکۆمەندی و نەبەردی و سەربەرزی ژیان ، ئەوانەی پەرۆشی و نیشتمانپەروەی و کورد و کوردستانی بوونیان هەڵبژارد.

پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە سەربەرزەکەتان و خزمانی گوندی بێکڵۆی سنوری پشدەر ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشییان بێت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد