دارایی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە، موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت، کە شایستەداراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە، موچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.

دارای هەرێم دەڵێت، دابەشکردنی ئەو موچانە، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.