کەشناسی کەشی 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند
راهۆز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەردەوامیی ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-2-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ. لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە. کەشناسی هۆشداری دەدات کە بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە، ئەگەری گۆڕانکاریی خێرا لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.
خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15 کم/س و مەودای بینین 7 بۆ 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 14
کەرکوک: 17
هەڵەبجە: 18
گەرمیان: 19
سۆران: 13
پیرمام: 12
چەمچەماڵ: 17
حاجی ئۆمەران: 7
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینێ، کەشناسی رایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە نیمچە هەوری و لە هەندێک کاتدا بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و لە شاخە بەرزەکان بڕی دابارین زیاتر دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە سبەینێ ئەگەری زیادبوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە؛ بە جۆرێک لە هەندێک کاتدا دەبێتە لێزمە باران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:
هەولێر: 18
سلێمانی: 16
دهۆک: 16
هەڵەبجە: 17
گەرمیان: 18
زاخۆ: 17
سۆران: 13
پیرمام: 13
چەمچەماڵ: 17
حاجی ئۆمەران: 6



