کۆبوونەوەی باڵای نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات، کە تێیدا چەندین پرسی چارەنووسساز تاوتوێ کران.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی دیدارەکە بریتی بوو لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار-ی عیراق و گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش. هاوکات لایەنەکان گفتوگۆیان لەسەر پڕۆسەی بونیاتنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتیی دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی نەخشەڕێگای داهاتووی حوکمڕانی کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک دیداری رابردوو دێت کە ئامانج لێیان گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنی سیاسی؛ دواین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردەش لە 30ی ئەیلولی 2025 لە پیرمام بەڕێوەچووبوو.