کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد
برایم محێدین عارف, بڵند
١١ی شوباتی ٢٠٢٦
بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پیرمام دەستیپێکرد و تەوەری پۆستی سەرۆک کۆمارو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام دەستیپێکردوە و تەوەری کۆبونەوەکان یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و پێکهێنانی کابینەی 10 حکومەتی هەرێمیش تەرەرێکی تری کۆبونەوەکەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفد یباڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافل جەلال تاڵەبانی، سەردانی پیرمامی کردو لە گەڵ وەفدی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەدان و پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز، ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت نیاز پاکی یەکێتی نیشان بدات بۆ ئەوەی کورد بە یەک کاندید بەشداری هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بکات و دەیانەوێت کورد بە هێزەوە بچنە بەغداد.
هەروەها لە زاری ئەندامانی سەرکردایەتییەوە، بڕیار محەمەد جەختیشیکردەوە لەوەی یەکێتی، سازش لە داواکارییەکانی ناکت و دەستبەردای پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت.



