لە قەزای خورماڵ دەست بە دابەشکرنی نەوتەکەی عیراق دەکرێت
بڵند
١١ی شوباتی ٢٠٢٦
ئیدارەی قەزای خورماڵ، بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی بەشە نەوی عیراق دەکرێت، کە بڕەکەی 100 لیترە بۆ هەر خێزانێک و لە بەرانبەردا 31هەزار دینار وەردەگیرێت، سەرەتاش لە گوندەکان دابەش دەکرێت، دواتر سەنتەری قەزاکە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەک، کە لەلایەن ئیدارەی قەزای خورماڵەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی حکومەتی عیراق.
بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێک دیاری کراوە و سەرەتا لە گوندەکانەوە دەست پێ دەکات و دواتر لە ناو شاریش دابەشدەکرێت .
ئاماژەیان بەوەکردوە، هاووڵاتیانی سنوورەکە دەتوانن بە مەبەستی سوودمەندبوون لەم پرۆسەیە، کارتی پلاستیکی نەوت (کۆدی 282ی خورماڵ) و 31 هەزار دینار ئامادە بکەن.
ئیدارەی قەزاکە داواش لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی شارستانی، بەرمیلەکانیان لە کۆڵانەکاندا دابنێن؛ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دڵنیایی دەدەن، کە لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی هاوڵاتیانی سنوورەکە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان.



