ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، کە پشتبەستووە بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمشەو شەپۆلێکی نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێ دەکات. لە سەعاتەکانی درەنگانی شەودا، بارانەکە لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک و باکووری پارێزگای هەولێر دەبێتە بارانی بەخوڕ و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکان خشتەی بڕی بارانبارینی لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دیاری کردووە:

  • هەولێر: 15 بۆ 20 ملم

  • سلێمانی: 2 بۆ 4 ملم

  • دهۆک: 10 بۆ 15 ملم

  • هەڵەبجە: 2 بۆ 4 ملم

  • سۆران: 25 بۆ 35 ملم

  • راپەڕین: 25 بۆ 35 ملم

ژووری ئۆپەراسیۆنەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان، ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا بن، چونکە ئەگەری گۆڕانکاری لە پێشبینییەکاندا هەیە.