کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایی هات
راهۆز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی کۆبووەوە و بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و یەکلاییکردنمەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە.
هاوکات سبەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و گفتوگۆی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و پڕکردنەوەی پۆستەکانی حکومەتی نوێی عیراق و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە دەکەن.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز؛ سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.



