سبەینێ لە هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆدەبنەوە
محەمەد رزگار
١٠ی شوباتی ٢٠٢٦
وێنە؛ ئەرشیف
سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە هەولێر كۆدەبنەوە و چەند بابەتێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێكردنی رەوشی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و بابەتەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پرسی پێكهێنانی حكومەت و یەكلایەكردنەوەی پۆستەكان لە عیراق گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.



