وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی یەكی رەوانەی هەرێم كرد
محەمەد رزگار
١٠ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی عیراق موچەی مانگی یەکی رەوانەی هەرێم کرد و سبەینێ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی موچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژمارەی وەزارەت و سبەینێ دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لیستی موچە رادەگەێنرێت و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
دارایی هەرێم راشیگەیاند، لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.



