قائیمقامییەتی سلێمانی: بەهۆی بەکارهێنانی گۆشتی بەستوو کولێرە بەقیمەی میری سۆران داخرا
محەمەد رزگار
١٠ی شوباتی ٢٠٢٦
قائیمقاییەتی سلێمانی، بەهۆی بوونی گۆشتی سەرچاوە نادیار، کولێرە بەقیمەی 'میری سۆران' دادەخات.
قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕؤ راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكردووه، له كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (50) كیلۆگرام قیمه‌ی به‌ستوی سه‌رچاوه نادیاردا گیراوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی قیمه‌ی به‌ستو له كولێره به‌قیمه‌كانیدا.
ئەوەشی خستەڕوو، یه‌كێكی تر له سه‌رپێچییه‌كانی كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران، فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی به‌نرخی به‌كارهێنانی گۆشتی فرێش، ئه‌وه‌ش فێڵكردنه له كڕیاره‌كانی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه، بۆیه یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران داناوه.
قائیمقاییەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد، لیژنه‌كەیان (12) كیلۆگرام پیازی كۆنی له كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆراندا له‌ناوبردوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.



