وەزارەتی کارەبا: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبادا نەکراوە
محەمەد رزگار
٩ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبای روناکیدا روینەداوە، هەروەها هیچ کێشەیەک لە ژێرخانی پێوەرە زیرەکەکاندا نییە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە درێژایی کات، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەبووە بەتایبەت لە مانگی یەکدا، هاوکات ئەمە یەکەم زستانە کە زۆربەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24 سەعاتین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە دیاریکراوی ئەم زستانە بەکارهێنانی کارەبا بەراورد بە زستانەکانی پێشوو زیاتر بووە، ئەمەش بەهۆی کەشوهەوی ساردی نائاساییەوەیە.
کارەبای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە شێوەیەکی نائاسایی، دوایین پارەدانی پسوولەکان رەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێکڕا پێکدێت لە 46 رۆژ، ئەمەش دەرەنجامی گواستنەوەیە لە سیستەمکاندا و دەبێت کەمتر روبدات لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خولێکی درێژتر هیچ جیاوازییەکی نییە لەوەی کە هاوبەشانی کارەبا رۆژانە چەند پارە دەدەن.
ئاشکراشیکرد، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ رێگەکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکات.



