مانگی رابردوو بە تێکڕای رۆژانە 814 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
محەمەد رزگار
٨ی شوباتی ٢٠٢٦
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: مانگی رابردوو 24 هەزار و 430 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی شاری بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە رۆژی 1ـی ئەم مانگە بۆ 31ـی1ـی2026 24 هەزار و 430 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردووە ، لەو ژمارەیەش 17 هەزار و 754 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و 702 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 918 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی رابردوو پێنج هەزار و 209 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵ كراون، لەو ژمارەیە هەزار و 526 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 893 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد، 506 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری ، 610 نەخۆش لە بەشی هەناوی، 473 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 484 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 973 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 223 نەشتەرگەری فریاكەوتن، 118 نەشتەرگەری قەستەرە، 76 شەبەكە و باڵۆن و 63 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە نەخۆشخانەی شار 64 هەزار و 279 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 492 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 10 هەزار و645 تیشك، 393 ئیكۆ، دوو هەزار و 246 سۆنەر و 649 چارەسەری سروشتی كراوە.



