كەناڵی كوردسات وەكو پڕبینەرترین كەناڵی گشتی لە هەرێمی كوردستان خەڵات كرا
محەمەد رزگار
٨ی شوباتی ٢٠٢٦
بۆ جاری شەشەم کەناڵی کوردسات وەک پڕبینەرترین کەناڵی گشتی لە هەرێمی کوردستان دیاریکراو خەڵاتی پێبەخشرا.
دەیەمین ئیڤێنتی راما ئەجێنسیەوە بۆ راگەیاندنی راپرسی لە بواری میدیایی لە هەرێمی كوردستان ، لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، کەتێیدا كەناڵی كوردسات وەك یەكەم و پربینەرترین كەناڵی گشتی كوردی دیاری كرا و خەڵاتی پێبەخشرا.
ئەو راپرسیە ساڵانە لە دوو وەرز، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، 13 شارو شارۆچكە لە خۆ دەگرێت لە رێگەی پێنج هەزار فۆرمی راستەوخۆ ئەو راپرسی و هەڵسەنگاندنە دەكرێت .
لە كۆی 10 وەرزی راپرسی، كوردسات توانیویەتی لە شەش راپرسی یەكەم و پر بینەرترین كەناڵی گشتی كوردی دیاری بكرێت هۆكارەكەشی بۆ سەنگینی و هەمەرەنگی بەرنامەكان و راستگۆی، متمانەی لای خەڵكی هەرێمی كوردستان دروستكردووە .




