هاتوچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە کە تایبەتە بە شۆفێرانی تاکسی و دەڵێت؛  چاودێرییان کردوە ژمەرەیەک لە شوفێرانی تەکسی (هێمای روناکی تەکسی) یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایان ناوە، دەبێت هەموو شۆفێرێک هێمای تاکسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت.

هاتوچۆی هەولێر، جیا لەوەی داوا لە شۆفێرانی تاکسی دەکات هێمای تاکسی دابنێن لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان و چەند رێنماییەکیشی بۆ داناون و داوایان لیدەکات پابەندبن

 هاتوچۆی هەولێر دەڵێت؛ بۆ یەکخستنەوەی هێمای روناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت؛

1- دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.

2-دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.

3- بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپ بکرێت.