بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاندوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان  لەناوشاری هەڵەبجە دزراوە

دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

ئاماژەیان بەشکردوە، دوای بە دواداچونەکانیان  لە رێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ڕ. س. ض ) تەمەن 14ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا  بەپێی مادەی446 ی. س.ع راگیراوە .