دوای ئەوەی تیپی بالەی یانەی هەولێر،کە لە ئێستادا بەشدارە لە خولی نایابی عیراق  و ماوەی دوو مانگە شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە، وەک هەڵوێستێک یاریزانانی یانەکە بایکۆتی مەشقەکانیان کردووە،  قوباد تاڵەبانیش بریاریداوە هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بن.

 یاریزانانی بالەی یانەی هەولێر، بڕیاریاندا بایکۆتی مەشقەکانیان بکەن، بەهۆی پێنەدانی موچە و شایستە داراییەکانیانەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە وەک پاڵپشتییەک بۆ یانەکە، هاوکاریان بکات تا بەردەوام بن.

هاوکاریەکەی قوباد تاڵەبانی لە رێگەی بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە دەبێت و موچەکانیان بۆ دابین دەکات، وەک پاڵپشتییەک  بۆ بەردەوام بوونی تیپەکە لە خولی نایابی عیراق.