دوو کرێکاری بیانی لە سنوری هەولێر کەوتنە ناو تەنکییەکی قیرەوە و گیانیان لە دەستدا
بڵند
٧ی شوباتی ٢٠٢٦
- پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی تینا کە ناوچەی پیشەسازیشی پێدەڵێن، دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر - مەخمور، دوو کرێکاری بیانی لە کاتی پاکردنەوەی تەنکیەکدا، کەوتونەتە ناویەوە و بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گیانیان لەدەستداوە.
- قارەمان جەوهەر، پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی روداوەکەوە رایگەیاند، روداوەکە لە کاتی پاکردنەوەی یەکێک لە تەنکیەکاندا بووە کە شوێنی هەڵگرتنی قیر و سوتەمەنی بووە، بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە، بەڵام دوو کرێکارەکە کەوتونەتە ناوەیەوە و گیانیان لەدەستداوە.
- ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کرێکارەکە یەکیان بەنگلادیشییە و ئەوی دیکەیان خەڵکی ئێرانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە تا ئێستا تەرمەکانیان دەربهێندرێت ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە .
- وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێریش، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو کرێکارە کۆسەرەیان بەکارهێناوە و لە کاتی لەحیمکردندا روداوەکە رویداوە، کە مەبەستیان بووە ئەو تانکییە پاکبکەنەوە کە کەوتونەتە ناویەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.



