وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت: بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە ‌هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتی گرفتی پچڕانی کارەبا دروست بووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند سەعاتی داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.