کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
محەمەد رزگار
٧ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفربارینێکی کەم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بە شێوەی لێزمەباران دەبێت .
کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما سێ بۆ شەش لە نزمدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.



