دوو منداڵ لە رانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا، کە کچ و کوڕێکی دوانەی تەمەن شەش ساڵانن.

خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی دڵتەزێندا لەگەڕەکی تیتۆکەی رانیە دوو منداڵ بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.

وتیشی، قوربانییەکانی روداوەکە کچێک و کوڕێکی دووانەی تەمەن شەش ساڵانن.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، منداڵەکان لە کاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەکەیان توشی خنکان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دوو منداڵە کە خەوتوون سۆپاکەیان نەکوژاندووتەوە، کە کورسییەک لە نزیک سۆپا گڕی گرتووە و بەهۆیەوە دوکەڵ و غاز دروست بووە و گیانیان لەدەستداوە.