ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی و لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا، روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویدا و بەهۆیەوە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رێباز هیوا پەیامنێری کوردسات نیوز، لە ئەنجامی ئەم روداوەدا یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستداوە و 3 سەرنشینی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

شایەتحاڵانی روداوەکە بە پەیامنێری کوردسات نیوزیان راگەیاندووە؛ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خێراییەکی لەرادەبەدەری هەبووە؛ دوای پێکدادانەکەش دەرکەوتووە کە گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر 180 کم وەستاوە.

تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و چۆنیەتیی روداوەکە دەستپێکردووە.