بۆردی داكۆكی: لەگەڵ داخستنی هیچ كەناڵێكی میدیایی نین
محەمەد رزگار
٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بۆردی داكۆكی لەئازادی و مافی رۆژنامەنووسان راگەیەنراوێکی لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی NRT بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەگەڵ داخستنی هیچ كەناڵێكی میدیایی نین.
دەقی راگەیەنراوەکەی بۆردی داكۆكی لەئازادی و مافی رۆژنامەنووسان
بەپێی زانیارییەكانی بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی ڕۆژنامەنووسان، ئەمڕۆ لە سەر بڕیاری دادگا، نووسینگەكانی كەناڵی ئێن. ئاڕ تی لە هەولێرو دهۆك داخران.
بۆردی داكۆكی وێڕای پاڵپشتی بۆ جێبەجێكردنی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە 35ـی ساڵی 2007 دوا دەكات تەواوی ئازادی كاری میدیایی لەهەرێمی كوردستان پارێزراو بێت، ناڕازی خۆی بۆ داخستنی كەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەردەبڕێت و داوا دەكات تەنها پاڵپشت بەبڕیاری كۆتایی دادگاكان و لەچوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری بڕیار لەسەر دۆسییەكان بدرێت..
بۆردی داكۆكی لەئازادی و مافی رۆژنامەنووسان
بەوردی چاودێری رەوشەکە دەكات بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی دیموكراسی بۆ كاری رۆژنامەنووسی و میدیایی لە هەرێمی كوردستان
بۆردی داكۆكی لەئازادی و مافی ڕۆژنامەنووسان
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان



