چەمچەماڵ؛ 10 تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو لە ناوبرا
بڵند
٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵەوە توانیویانە 10 تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو لەناوبەرن، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستیان بەسەدا گیرا بوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە، لە راگەیەندراوێکدا، تەندروستی چەمچەماڵ لەناوبردنی 10 تۆن تۆن شمەک و خۆراکی لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزاکەوە راگەیاند.
ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو خۆراک و شمەکەیی لەناویانبردوە، لەناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەن ئەو شوێنانە گیراوەتەبەر.
تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە بینینی هەر شمەکێکی خراپ یان بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە و دەستخۆشیش لە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی دەکات، کەبەردەوام لەهەوڵی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییاندان.



